کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا

شەیری بکە لە:
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا

شی جینپینگ, سەرۆکی چین

ئاڤا نیوز

 

یەکێک لە پلەبەرزترین ژەنەڕاڵەکانی چین و هاوڕێی نزیکی شی جینپینگ, سەرۆکی چین نهێنی چەکی ئەتۆمی داوەتە ئەمریکا و تۆمەتی سیخوڕی و خیانەتی دراوەتە پاڵ.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ژەنەڕاڵ جان یۆشیا، باڵاترین بەرپرسی سەربازیی چین و یەکێک لە نزیکترین کەسەکان لە شی جیپینگ، سەرۆکی چین، تۆمەتی دزەپێکردنی نهێنییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکای دراوەتە پاڵ.

 

- ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون بریتین لە: سیخوڕی و خیانەت لە وڵاتەکەی. هەروەها تۆمەتبار کراوە بە وەرگرتنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە بەرامبەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وڵاتەکەی. هاوکات تۆمەتبارە بە دروستکردنی تۆڕێکی نفوز لەناو سوپادا کە بە بروای حکومەتی پەکین یەکڕیزی حیزبی کۆمۆنیستی چین دەخاتە مەترسییەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەم بەرپرسەی چین تەمەن 75 ساڵە و بەهۆی پەیوەندیی نزیکی باوکی لەگەڵ باوکی سەرۆکی ئێستای چین، بە برای نزیکی شی جینپینگ سەرۆکی چین دادەنرا.


- هاوکات لەگەڵ ئەم بەرپرسەی چین، لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیو ژێنلی, سەرۆکی ئەرکانی سوپای چینیش دەستی پێکردووە و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی هەزاران ئەفسەری نزیک لەوان دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، ئەم لێکۆڵینەوانە نیشانەی سیاسەتی بێ لێبوردەیی سەرۆک شی جینپینگە بەرامبەر بە گەندەڵی، بەبێ گوێدانە پلە و پۆست.

- بەپێی هەواڵگری ئەمریکا ئەم هەنگاوەی سەرۆکی چین بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ مۆدێرنکردنی سوپای وڵاتەکەی تاوەکو ئامادەی بکات بۆ داگیرکردنی تایوان تا ساڵی 2027.  


ئەمەش بزانە: سەرۆکی چین لەو کاتەوەی لە ساڵی 2012دا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لانی کەم 17 ژەنەڕاڵ لەسەر کار لادراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانی دژە گەندەڵیدا کە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی باڵا لە پۆستەکانیان.


 - چین کۆمیسیۆنی سەربازیی ناوەندی سوپای هەیە، لە سەرۆکی چین و شەش ئەندام پێکهاتبوون، ئێستا لە کۆی شەش ئەندام و سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە، تەنیا خودی شی جینپینگ کە سەرۆکی کۆمیسیۆنەکەیە، لەگەڵ ژەنەڕاڵێکی دیکە کە بەرپرسی بەشی دیسپلین و لێپرسینەوەی سوپای چینە ماونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: