
قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بووە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی سلێمانی و بڕیارە وەک سەرۆکی یانەکە دیاری بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەڵبژاردنی دوێنێی دەستەی کارگێڕیی یانەی سلێمانی کە تێیدا 9 کەس هەڵبژێردران، قوباد تاڵەبانی بە کۆکردنەوەی 79 دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی دەستەکەدا بە فەرمیی وەک سەرۆک بناسرێت، بەڵام بەپێی نەخشەڕێگەی نوێی یانەکە، ڕۆڵی ناوبراو زیاتر سیمبولیی و فەخریی دەبێت و سەرکەوت حەسەن ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی یانەکە و بڕیارە مەیدانییەکان دەگرێتە ئەستۆ. هەروەها ئەیوب عەزیز وەک بەرپرسی دارایی دەستنیشان کراوە تاوەکو سەرپەرشتیی خەرجیی و داهاتەکانی یانەکە بکات لەم قۆناغە نوێیەدا کە ئامانج لێی بووژانەوەی یانەکەیە لە هەموو ڕووەکانەوە.
لێدوانی فەرمی: ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی یانەکە بە ئاڤایان ڕاگەیاند: قوباد تاڵەبانی دەکرێتە سەرۆکی فەخریی و پشتیوانیی دارایی یانەکە دەکات، لە کاتێکدا سەرکەوت حەسەن وەک جێگری سەرۆک، تەواوی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانی دەبێت و هاوشێوەی ڕابردوو کارەکان ڕادەپەڕێنێت."
باکگراوند: یانەی وەرزشیی سلێمانی یەکێکە لە یانە دێرین و جەماوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی داراییەوە چەندین جار ڕووبەڕووی پاشەکشە بووەتەوە، هەر بۆیە پەنابردن بۆ سەرکردە سیاسییەکان وەک ڕێگەیەک بۆ بووژاندنەوەی دارایی و گەڕانەوەی بۆ خولە نایابەکان دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات






