
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد؛ لە دیدارێکدا پرسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە؛ ئەمڕۆ دووشەممە، 02-02-2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پرسی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و پێویستە میکانیزمێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆمار ئامادە بکرێت و بکرێتە بنەمایەکی جێگیر، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دوای هەر هەڵبژاردنێک تووشی گرفت نەبێت.
٠ سەبارەت بە پۆستی سەرۆکوەزیرانیش، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، ئەم پۆستە پشکی نێو ماڵی شیعەیە و ئەوان دەبێت خۆیان ئەم بابەتە یەکلا بکەنەوە.
٠ بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ بەشداریی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە دوبەی





