سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی باڵای شیعەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام
ئاڤا نیوز
شاندێكی باڵای شیعەکان سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماریان تاوتوێ کرد و سەرۆک بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سەرۆککۆمار پشکی کوردە و بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆماری دیاریی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 2-2-2026، شاندێكی باڵای شیعەکان كە پێكهاتبوو لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و هادی عامری، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس و عەباس ڕازی، سكرتێری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە و هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، باسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان کردووە. سەرۆک بارزانی بە شاندی شیعەکانی وتووە: "سەرۆككۆمار پشكی كوردە و دەبێت میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی دیاری بكرێت، ئەم میکانیزمەش بچەسپێنرێت بۆ ئەوەی هەموو جارێک پڕۆسەی سیاسی تووشی كێشە نەبێت و بەپێی ئەو میكانیزمە کاندیدی سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت."
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چی وترا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی باڵای شیعەکان، باسی میکانیزمی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکۆماری داهاتووی عێراقی کردووە کە دەبێت بەم شێوەیە بێت:
یەکەم: لە پەرلەمانی کوردستان کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلایی بکرێتەوە.
دووەم: فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکەن.
سێیەم: سەرۆککۆمار بدرێت بەو لایەنە کوردییەی زۆرترین کورسی هێناوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، پارتی و یەکێتی لە گفتوگۆیەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەکرێت.
ئەمەش بزانە: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسیی سووریا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا و هاوکات جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە سیاسییەکان کرایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ بەشداریی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە دوبەی





