حەکیم و خەزعەلی داوای خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دەکەن

شەیری بکە لە:
حەکیم و خەزعەلی داوای خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دەکەن

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق

ئاڤا نیوز

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە دیدارێکدا جەختیان لە پێویستیی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و خێراکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە.

ڕاگەیێراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەیس خەزعەلی بڵاوی کردەوە، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە عەممار حەکیم کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی گشتیی وڵاتیان تاوتوێ کرد.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا کردەوە، هاوکات داوایان کرد هەنگاوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار خێراتر بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: