هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: گفتوگۆ لەسەر کاندیدکردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەین
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

هۆشیار زێباری
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیاز بکات، ئەوا گفتوگۆی لەسەر دەکەن. دووپاتیدەکاتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هێڵە گشتییەکان ڕێککەوتووە و پێکهاتەکانیش بەرپرسیارن لە گفتوگۆکردن لەسەر پۆستەکانیان.
وێنە گەورەکە: بەپێی نەریتێکی سیاسی لە دوای ساڵی 2005 ـەوە، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کورد بووە، سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سووننە بووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەلا ئەلحەدادی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر پارتی هۆشیار زێباری وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بکات، ئەوا دەخرێتە بەر گفتوگۆ"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆمەڵێک تەحەدی دیاریکردووە کە دەخرێنە بەردەم کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنیان".
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامەکەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا "ئەزموونی چوارچێوەی هەماهەنگی"ـی بە "یەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی دوای 2003" ناو برد و وتی: "چوارچێوەی هەماهەنگی لە دۆخێکی تەبایی و سەقامگیریی ناوخۆییدا دەژی". هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فەرماندەی گشتی ناتوانێت بە تەنیا کار بکات بەبێ پاڵپشتی سیاسی و لیژنەی چاوپێکەوتنی بەربژێرەکان کاری خۆی دەخاتە بەردەم گەورەکانی چوارچێوەکە.
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: ئەلحەدادی ڕوونیکردەوە، کە "چوارچێوەی هەماهەنگی پێی باش نییە کەسایەتییەکی سەربازی بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران کاندید بکرێت" و وتی: "ئەمجارە هیچ ناوێک بۆ سووتاندن نییە و هەموو ناوە پێشکەشکراوەکان دەرفەتی ڕاستەقینەیان دەبێت". ئەوەشی خستەڕوو "کوتلە سیاسییەکان کاندیدەکانی خۆیان بە فەرمی پێشکەش نەکردووە، جگە لە سوودانی و مالیکی"، وتیشی: "مالیکی بەتواناترین کەس دەبێت بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





