
بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی بەغدا دەرچوو
ئاڤا نیوز
دادگەی تاوانەکانی ناوەندی لە بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرخ لە بەغدا دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی 27ی تەمموزی ئەمساڵ، سزادراوەکە دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بەڕێوەبەرێکی دیکە لە شوێنی دانرا لەگەڵ گرووپێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەر بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرخ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمنی و هاوڵاتییەک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی تاوانەکانی ناوەندی ڕایگەیاند: حوکمی لەسێدارەدانەکە بەپێی بڕگەی یەکی ماددەی چوار و بڕگەکانی 1،3 و 5ی ماددەی دووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ژمارە 13ی ساڵی 2005دا دراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەوکات، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە “ئەو چەکدارانەی کە ئەم پێشێلکارییەیان ئەنجامداوە سەر بە گرووپی حیزبوڵڵان و سەر بە لیواکانی 45 و 46ی هێزەکانی حەشدی شەعبین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێکۆڵینەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستگیرکردنی 14 تۆمەتبار سەر بەو دوو لیوایەی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






