چوارچێوەی هەماهەنگی: دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکەینەوە

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، دیاریکردنی کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای لەبەردەم لایەنە شیعییەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدەکانیان کردووەتەوە.

وێنە گەورەکە:  بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی، سی ڤی پێنج کاندیدی هەر یەکە لە نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێستا، حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، عەبدولحسێن عەبتان وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوان و باسم بەدری، سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری وەرگرتووە .

لێدوانی فەرمی: عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی هاوپەیمانی "تەسمیم" ڕایگەیاند: دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەلبژاردنی پەرلەمان بەفەرمی لەلایەن دادگاوە، ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ڕادەگەیێنن، ئێستاش هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدابێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری کردوون، مافی خۆکاندیدکردن و کێبڕکێی هەیە.

لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد،  کەمکردنەوەی بەشێک لە مەرجەکانی خۆکاندیدکردن، وایکردووە زۆربەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەکە کاندیدی خۆیان پێشکەش بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ