لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

خولی سێیەمی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. 

چیرۆکی سەرەکی: خولی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات، فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد دەستپێدەکات و 3 ڕۆژ دەخایەنێت و لە کۆتاییدا گرووپە سەرکەوتووەکان خەڵات دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: ڕابەر کوردستانی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەموو پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، واتە لە ئیلام تاوەکو خۆی و سەڵماس 30 گرووپی هەڵپەڕکێ نموونەی بەرهەمەکانی خۆیان ناردووە و خوازیاری ئەوەن لە فێستیڤاڵدا بەشداریی بکەن، بەڵام بۆ بەشی کۆتایی و کێبڕکێ، تەنیا 10 گرووپی هەڵپەڕکێ هەڵدەبژێرێن.

ڕابەر کورستانی دەڵێت: ئەمساڵ تەنیا کوردانی خوراسان بەشدارییان لە فێستیڤاڵدا نەکردووە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەین ئەوانیش بەشدار بن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ