ئاڤا نیوز
بە ئامانجی زیاترکردنی ڕووبەری سەوزایی لە کەرکووک، هەزار نەمام لە شارەکە چێندران و پشتێنەی سەوزایش دروست دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای کەرکووک هەزار نەمام چێندران، کۆمپانیا نەوتییەکانیش بەڵێنیانداوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە، بە ئامانجی ئەوەی ژینگەی کەرکووک لە ڕێگەیەوە پاکبکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: پلانمان هەیە لە سەوزکردنی شارەکە بەردەوام بین، بە درێژایی 27 کیلۆمەتر ڕێگای پشتێنەی کەرکووک نەمام ئەچێنین و پڕۆژە گەورەکەی پشتێنەی سەوز دەست پێ دەکەین.
باسی لەوەشکرد، کەرکووک بۆ ساڵی 2026 دەکەینە پاکترین شاری عێراق و درەختێک ناچێنین ئەگەر نەتوانین ئاوی بۆ دابین بکەین، بەڵکو دەبێت سیستمێکی ڕێکوپێکی هەبێ بۆ گەشەکردن.
زانیاریی زیاتر: ئەو پشتێنە سەوزەی کەرکووک، پانیەکەی پێنج مەترە و درێژییەکەی 27 کیلۆمەترە، کە لە شۆراوەوە دەست پێ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





