شاندی پەرلەمانی تورکیا لە ئیمرالی گەڕانەوە: دانیشتن لەگەڵ ئۆجەلان ئەرێنی بوو
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
شاندای پەرلەمانی توکیا دوای گەڕانەوەی لە زیندانی ئیمرالی ڕایگەیاند، دانیشتنیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەرێنی بووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا دامەزراوە، دوای ١٨ جار کۆبوونەوەی ناوخۆیی، ئەمڕۆ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد لە دوورگەی ئیمرالی، دوای گەڕانەوەشیان ڕاگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن چووەتە ئیمرالی، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە، ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و پتەوکردنی برایەتی نێوان کورد و تورک، پرۆسەکە بە ئەرێنی هەنگاو دەنێت بەرەو ڕوانگەیەکی ناوچەیی.
جەختیش دەکاتەوە کۆمیسیۆنەکە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆی دەپارێزێت و بەردەوام دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە داهاتوودا.
زانیاریی زیاتر: ئەندامانی شاندەکە پێکهاتبوون لە گوڵستان کڵچ کۆچی غیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و فەتی یەڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی و هەڵبژاردن، جەهەپە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە شاندەکە بەشدار نەبوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێش کۆبوونەوەکە وابڵاوکرایەوە دوو بەش دەبێت:
یەکەم: سەرەتا ئۆجەلان لەبارەی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هاوپەیمانێتیی کورد و تورک قسەی کردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە داننان بە مافەکانی کورد لە ڕووی یاسایی و دەرکردنی یاسا بۆ گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ ناو کەسوکاریان.
دووەم: بەشی دووەمیش تەرخان کراوە بۆ پرسیاری ئەندامانی شاندەکە لە ئۆجەلان و وەڵامدانەوەیان، یەکێک لە پرسیارەکان؛ ئایا چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە هەسەدەش دەگرێتەوە یاخود نا؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





