سەرۆكی پەرلەمانی توركیا: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە وردی باس لە چەكداماڵینی پەكەكە كراوە
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا چەند زانیارییەك سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان كۆمسیۆنی یەكڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمان و ئۆجەلان ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا دامەزراوە، دوای 18 جار کۆبوونەوەی ناوخۆیی، ئەمڕۆ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کرد لە دوورگەی ئیمرالی، دوای گەڕانەوەشیان ڕاگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
لێدوانی فەرمی: نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكەی كۆمسیۆنی یەكڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمانی توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەرێنی بووە، گفتوگۆی ورد سەبارەت بە ڕاگەیێنراوی پەكەكە و داماڵینی چەك لەدوای بانگەوازی ئاشتی و ڕێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی سووریا كراوە.
گوتیشی: دیدارەكە ئەنجامی ئەرێنیی سەبارەت بە یەكگرتتی كۆمەڵایەتی و بەهزێتركردنی گیانی برایەتی و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی هەبووە، بڕیارە كۆمسیۆنەكە لەم هەفتەیەدا كۆببێتەوە و شاندەكە وردەكاریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئاشكرا بكات.
لەلایەكی دیكەوە: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن چووەتە ئیمرالی، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە، ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و پتەوکردنی برایەتی نێوان کورد و تورک، پرۆسەکە بە ئەرێنی هەنگاو دەنێت بەرەو ڕوانگەیەکی ناوچەیی.
جەختیش دەکاتەوە کۆمیسیۆنەکە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆی دەپارێزێت و بەردەوام دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە داهاتوودا.
زانیاریی زیاتر: ئەندامانی شاندەکە پێکهاتبوون لە گوڵستان کڵچ کۆچی غیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و فەتی یەڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی و هەڵبژاردن، جەهەپە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە شاندەکە بەشدار نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






