ترەمپ و شی جینپینگ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی تایوان تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 24 تشرینی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین
ئاڤا نیوز
شی جینپینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان دەربارەی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و دۆسیەی تایوان کرد، شی جەختی لەوەکردووتەوە ئەو دوورگەیە خاکی چینە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆک شی، سەرۆکی چین ئەنجامدا. گفتوگۆمان لەسەر زۆر بابەت کرد لەوانە؛ ئۆکرانیا و ڕووسیا، ماددە هۆشبەرەکان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، باسی لەوەشکردووە کە پەیوەندی لەگەڵ چین زۆر بەهێزە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی چین بانگهێشتی کردووم بۆ ئەوەی لە مانگی چوار سەردانی پەکین بکەم، منیش قبووڵمکردووە، هەروەها منیش ئەوم بانگهێشتم کرد لە کۆتایی ئەمساڵدا سەردانی ئەمریکا بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی چین بڵاویکردووەتەوە، شی جینپینگ بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە پێویستە هەردوو وڵات پارێزگاری لەو جموجۆڵ و ئاراستە ئەرێنییە بکەن کە لە پەیوەندییەکانیاندا دروست بووە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی مانگی ڕابردوویان دێت لە کۆریای باشوور، کە تێیدا هەردوو سەرکردە هەوڵی هێورکردنەوەی جەنگە بازرگانییە تووندەکەی نێوانیان دا.
- سەرۆکی چین لەو پەیوەندییەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، "گەڕانەوەی تایوان بۆ سەر چین، بەشێکی گرنگی سیستەمی نێودەوڵەتیی دوای جەنگە". جێی ئاماژەیە چین دوورگەی تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو دوورگەیە.
- شی بە ترەمپییشی وتووە: "کۆبوونەوە سەرکەوتووەکەی کۆریای باشوور یارمەتیدەر بووە بۆ ڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکە و وزەیەکی نوێی بەخشیوە بە جووڵەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






