هەوراز گوڵپی ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و دەپرسێت: لە کوێی دونیا شتی وا هەیە؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ڕووبەڕووی ئاستەنگی پێدانی پارەی کارەبا بوونەتەوە و چەندین کاتژمێر لە نۆرەگرتن دەمێننەوە یاخود کارەکانیان بۆ ڕایی ناکرێت؛ هەوراز گوڵپی ڕەخنە دەگرێت و دەپرسێت:  لە کوێی دونیا هەیە حکومەت نەتوانێت پارە لە خەڵک وەربگرێت؟.

چیرۆکی سەرەکی: 
بەشێکی زۆری هاووڵاتییان لە بەرەبەیانییەکی زووەوە دەچنە فەرمانگەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ پێدان و داناوەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، بەڵام بە هۆی زۆری ڕۆتیناتەوە و دروستبوونی قەرەباڵغی کاتێکی زۆریان دەڕوات یاخود کارەکانیان بە ئاسانی بۆ جێبەجێ ناکرێت. 

زانیاریی زیاتر: هەوراز گوڵی، پێشکەشکاری ئاڤا ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و دەڵێت: "بەڕاستیش مەعول نییە، لە کوێی دونیا هەیە خەڵک بچێت پارە بدات، حکومەت نەتوانێت پارە وەربگرێت بەهۆی ڕۆتینەوە".

بەدواداچوونی ئاڤا:
لە بەشێک لە فەرمانگەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی پارە کێشەی کەمی کارمەند هەیە، یاخود ڕایی نەکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەلایەن کارمەندانی ئەو شوێنەوە گرفتی دروستکردووە و بووەت هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی. 

داواکاری هاووڵاتیان: بەشێک لەو کەسانەی دەیانەوێت پارەی کارەبا بدەن داوا دەکەن کار ئاسانیی زیاتریان بۆ بکرێت تاوەکو کاتیان بۆ بگەڕێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ