
دیمەنی سەرکردە سووننەکان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی هێزە سووننەکان، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی هێزە سوننەکانی لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە بۆ ئاڤا ئاشكرا کرد.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی یەکشەممە، سەرکردەی لایەنە سوننییەکان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم. موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم. سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانی حەسم و بەدر فەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین، لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە و هاوپەیمانێتیی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی"ـیان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: بەدر فەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین و ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنە نوێیەکە هەموو هێزە براوەکانی سووننە لەخۆدەگرێت و هاوشێوەی چوارچێوەی هەماهەنگییە و چەترێکی کۆکەرەوەیە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەکان و گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی پێکهاتەی سوننە و دانوستان لەگەڵ هاوبەشە کورد و شیعەکان.
بەدر فەحل ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەهیچ شێوەیەک باس لە پرسی پۆستەکان نەکراوە، هێشتا زووە قسە لەسەر پۆستەکان بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە دابەشکردن و یەکلاکردنەوەی پۆستەکان بە تایبەتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی سوننەکانە، فەحل وتی: "دەستەیەکی هەماهەنگی پێکدەهێنرێت و بە بەردەوامی کۆبوونەوە دەکرێت، هەموو شتێکی پەیوەست بە پێکهاتەی سوننە لە ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دەدەرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە سەرەتاوە دەست بە دانوستان دەکەین سەبارەت بە پارێزگاکانی سوننەنشین و ئەمەش گرنگترین شتە بۆ ئێمە لە قۆناغی داهاتوودا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






