کۆمیسیۆن: وەڵامی 400 تانەمان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ناردووە
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی تانەکانی هەڵبژاردن، کە کاندید و لایەنەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆماریان کردووە، تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممەش کۆمیسیۆن وەڵامی زیاتر لە 400 تانەی داوەتەوە و بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی ناردووە.
وێنە گەورەکە: پێشتر جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو 872 تانەیەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون، حەوت ڕۆژی کارکردنیان لەبەردەمە، بەوپێیەش تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو وەڵامی تانەکان دەدەنەوە و ئاڕاستەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نبراس ئەبوو سوودە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، تا ئێوارەی دوێنێ وەڵامی 406 تانەی هەڵبژاردنیان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناردووەتەوە و ئەمڕۆش وەڵامی 120 تانەکەی دیکە بۆ دەستەکە دەنێرن، بەوەش وەڵامی 526 تانە تەواودەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ڕادەستکردنی سەرجەم تانەکان، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان 10 ڕۆژی لەبەردەستە بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: کۆمیسیۆن بۆ وەڵامدانەوەی تانەکان حەوت ڕۆژی لەبەردەستە، کە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، بەوپێیەش کۆمیسیۆن تاوەکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (2/ 12/ 2025) لەبەردەستە تاوەکو وەڵامی تانەکان بداتەوە و بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی بنێرێت، دەستەکەش 10 ڕۆژی کارکردنی لەبەردەمە بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان، واتە تا 17ـی مانگی داهاتوو پێویستە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان وەڵامی تانەکانی دابێتەوە و کۆمیسیۆنیش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدڕاڵی دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






