کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: تا سەرەتای مانگی داهاتوو وەڵامی تانەکان دەدەینەوە
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو 872 تانەیەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون، حەوت ڕۆژی کارکردنیان لەبەردەمە بەوپێیەش تا سەرەتای مانگی داهاتوو وەڵامی تانەکان دەدەنەوە و ئاڕاستەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، سەرووی 12 ملیۆن دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق بەشداریان لە پرۆسەکەدا کرد.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ماوەیەی لەبەردەم کۆمیسیۆنە بۆ وەڵامدانەوەی تانەکانی هەڵبژاردن حەوت ڕۆژی کارکردنە.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: ئەگەر ماوەکەی کۆمیسیۆن لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێبکات، پێنج ڕۆژی کارکردنی ئەم هەفتەیە و ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو دەکات، بەوپێیەش ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (2ی 12ی 2025) پێویستە وەڵامەکانی کۆمیسیۆن گەیشتبێتە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان، دەستەکەش 10 ڕۆژی لەبەردەمە بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان، واتە 17ـی مانگی داهاتوو پێویستە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان وەڵامی تانەکانی دابێتەوە و کۆمیسیۆنیش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدڕاڵی دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






