دەستەی دەستپاکی عێراق لەسەر دیارنەمانی 2.5 تریلیۆن دینارەکە دێتە سەرهێڵ
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

ئاڵای عێراق و لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایدەگەیێنێت، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە زانیارییەکان سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە لە سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتیدا دانرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کردبوو تەواوی پارەی سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی، کە بڕەکەی 2 تریلیۆن و 500 ملیار دینارە، دیار نەماوە. ئەمەش کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بە "دزیی نوێی سەدە" ناوبرا، دواتر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی و بانکی ڕافیدەین بە ڕاگەیێنراوی جیا هاتنە دەنگ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و وردبینی کردووە لەسەر زانیارییەکانی "کشانەوەی 2.5 تریلیۆن دینار لە سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی" کە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردبووەوە.
دەستەکە ڕوونیشی کردەوە کە تیمەکانی دەستیان بە ڕێوشوێن و ئەرکەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و وردبینی کردووە بۆ گەیشتن بە وردەکاریی ئەو زانیارییانە؛ ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاندبوو: "بە سەرنجەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو لێدوانە تەلەفزیۆنییەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، کە زانیاری نادروستی سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی خستووەتەڕوو، دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە پارەکان ڕانەکێشراون، بەڵکو تەنیا هەژمارەکە سڕ کراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






