
ئاڵای عێراق لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایدەگەیێنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی دوای چاوپێكەوتن لەگەڵ 15 كەسایەتی، ناوی كاندیدەكانی كەمكردوونەتەوە بۆ سێ كەس كە ركابەرێتیی بكەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.
وێنە گەورەكە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەك بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقدا كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەچوو، 12 سەركردەی لایەنە شیعییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیانی عێراق، واژۆیان لەسەر ڕاگەیاندنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان كرد، كە توانای پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیرانیان دەبێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: فەهد جبووری، ئەندامی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرای دەكات، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوپێكەوتنی لەگەڵ 15 كەسایەتی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كردووە و لە كۆتاییدا سێ كاندیدی هەڵبژاردووە. بەبێ ئەوەی ناوەكانی ئاشكرا بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارچێوەی هەماهەنگی میكانیزمێكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران داناوە، كە لە ڕێگەی دوو لیژنەوە جێبەجێ دەكرێت: یەكێكیان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەوی دیكەیان بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شایستە پەرلەمانییەكانە. گرنگترین مەرجیش بۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتوو ئەوەیە، كەسێك بێت كە ململانێ دروست نەكات بۆ پێكهاتە سیاسییەكانی دیكە لەسەر ئاستی كورد و سوننە.
باكگراوند: پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەكو عورفێكی سیاسی بەركەوتەی پێكهاتەی شیعەكانە و یەكێكە لە پۆستە زۆر گرنگ و كاریگەرەكان و دەسەڵاتێكی فراوان و كاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، هەربۆیە هەموو جارێک تەتەڵە کردن و کەمکردنەوەی ژمارەی کاندیدەکان بۆ تەنها یەک کاندید مشتومڕی زۆری لێدەکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





