چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی سەرۆکوەزیران و سەردانی مالیکی بۆ هەولێر تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، سەرکردەکانی چوارچێوەکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، لە بەغدا ئەنجام دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 11/22، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر، لە پیرمام سەرۆک بارزانی و دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە "ئاڤا"ی ڕایگەیاند، "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی عامری ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی دوایین کاری لیژنەی تایبەتی چوارچێوەکە لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو و ئەو ناوانەی کە گەیشتوونەتە دەستیان و دڵنیابوونەوە لە گونجانیان لەگەڵ مەرج و پێوەرەکانی کە لە کۆبوونەوەی پێشووی سەرکردەکانی چوارچێوەکەدا دانرابوون."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرچاوەکە وتیشی: "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەنجامی سەردانەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ هەولێر و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد تاوتوێ دەکەن، سەبارەت بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هەروەها ئەنجامی سەردانە ئاڵوگۆڕکراوەکانی دیکەی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەکە و کەسایەتییە سیاسییەکانی دیکەی بەغدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






