
محەممەد حەلبووسی
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی پارتی تەقەدووم ڕایدەگەیێنێت، محەممەد حەلبووسی کاندیدی پارتەکەیانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان. ئاماژە بەوەش دەدات، نوێنەرایەتی سوننەکان لە حەشدی شەعبیدا تەنیا "دیکۆرە".
وێنە گەورەکە: بەپێی نەریتێکی سیاسی لە دوای ساڵی 2005 ـەوە، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کورد بووە، سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سووننە. بەڵام ئەمجارە بابەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار چەند جارێکە لەلایەن پارتەکەی حەلبووسییەوە دەوروژێنرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەحمەد مەساری، سەرکردە لە پارتی تەقەدووم لە دیدارێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، پارتەکەیان 11 کورسی لە بەغدا بەدەستهێناوە و ماراسۆنی پێکهێنانی حکومەت دەستی پێکردووە و کۆبوونەوەکان چڕ بوونەتەوە.
پەیامی فەرمی: مەساری ڕایدەگەیێنێت، "دابەشکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە (کۆمار، پەرلەمان و وەزیران) بەپێی نەریتە نەک دەستوور، پارتی تەقەدووم حەلبووسی بە کاندیدی خۆی دەزانێت بۆ هەر پۆستێکی سیادی، جا چ سەرۆکایەتی کۆمار بێت یان پەرلەمان.
لەهەمان کاتدا: مەساری ڕایگەیاند، پارتی دەعوە مافی هەیە مالیکی کاندید بکات بۆ سەرۆکوەزیران، بەڵام چانسەکانی کەمە. "هیوادارین چوارچێوەی هەماهەنگی کەسایەتییەکی بەهێز و دوور لە تایفەگەری پێشکەش بکات".
لەلایەکی دیکەوە: مەساری جەختی لەوە کردەوە کە حەشدی عەشایەری "دیکۆرە" لەناو حەشدی شەعبیدا و تەنیا حەشدی شیعە ڕاستەقینەیە. گوتیشی: حەشدی شەعبی شایستەی ئەوەیە هاوشێوەی دەزگای دژەتیرۆر بێت، لە مەشق و ڕێکخستن و شانازیدا"، هاوکات "ڕەتیدەکەینەوە گرووپەکان کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی بکەن و پێویستە چەکەکانیان ڕادەست بکەن".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ژینگە
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی






