ئێران بەدوای ڕووفاتی سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێت
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە جەنگی ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێگەی دەستەیەکی تایبەت، ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ڕووفاتی سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، بەڵام تائێستا بە هەزاران سەربازی نێوان هەردوولا بێ سەروشوێنن. دەستەی گەڕان بەدوای سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سنووری حاجی ئۆمەران و دەوروبەری، هەڵمەتێکی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ڕووفاتی سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئارام نووری، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو کۆمیتە سێ لایەنەی نێوان عێراق و ئێران و خاچی سووری نێودەوڵەتی، بە ئامانجی دیاریكردنی چارهنووسی سهربازە بێسهروشوێنەکانی جهنگی نێوان عێراق و ئێران، ههوڵە مرۆییەکانیان بەردەوامە و ڕۆژی 25-11-2025 لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و ئەمڕۆ 26-11-2025، دیدارەکانیان بەردەوامی دەبێت، تێیدا ئامادەکاری بۆ هەڵمەتێکی گەڕان بە دوای ڕووفاتەکان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە لایەنی عێراقی ئامارێکی دروستی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بە هەزاران ڕووفاتی سەربازی عێراقی لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق، لەکاتێکدا تائێستا بە درێژایی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 45 هەزار ڕووفاتی سەربازانی ئێرانی گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان، مەزەندەش دەکرێت سەرووی هەزار و 500 ڕووفاتی سەربازی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران هەبن.
باکگراوند: ڕۆژی 22-9-1980، جەنگی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێکرد، دوای زەرەر و زیانێکی زۆر و کوژران و بێسەروشوێنبوونی سەدان هەزار سەرباز لە هەر لایەکیان، ڕۆژی 8-8-1988 بە فەرمی وەستانی جەنگی نێوان هەردوولا ڕاگەیێندرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات





