
وێنهی رۆژ
خێوەتگەی ڕەمەزان لە هەولێر كرایهوه
ئاڤا نیوز
دووەم ساڵە لەسەر یەک ‘خێوەتگەی ڕەمەزان’ لە هەولێر دەکرێتەوە و هاونیشتمانیان بۆ چالاکی جۆراوجۆر سەردانی دەکەن.
خێوەتگەکە لەلایەن 'ڤیزت کوردستان'ـەوە دەکرێتەوە و چەندین چالاکی هونەری جۆراوجۆر و موناجاتی ئاینی لەخۆدەگرێت، بەشێکی خێوەتگەکەش تایبەتە بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کاری دەستی، شوێنی تایبەتیش بە یاری منداڵالن ئامادەکراوە .
خێوەتگەی ڕەمەزان لە نێو پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمانە و شەوانە لە کاتژمێر 8ی ئێوارە تا 12ی شەو دەکرێتەوە و تاوەکو سێیەم شەوی جەژن بەردەوام دەبێت.
وێنە: محەممەد شوانی
18 ئازار

















