
گەورەترین کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا بەڕێوە دەچێت
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ فراوانترین کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا میدیا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 500 خێزانی شاری چەمچەماڵ و دەورووبەری بەهۆی دروستبوونی لافاوە تووشی زیانی گەورەبوون، بەشێک لە خێزانەکان هیچیان بۆ نەماوەتەوە، ئاڤا میدیاش بۆ بەدەنگەوەچوونی لێقەوماوان ڕووماڵێکی میدیایی فراوانی دەستپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەورووبەری بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان دەتوانن سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا بکەن کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی پیرمام بۆ ئەوەی بە ئەمانەتەوە بیگەیێنین بە خەڵکی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەوی پێنجشەممەوە تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆر پێداویستیی سەرەتایی ناوماڵ و پارە گەیشتووەتە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا، هاوکات لە شاری چەمچەماڵیش لە ڕێگەی پەیامنێرانمانەوە هاوکاریی گەیاندراوەتەوە دەست چەندین خێزان.
وێنە: عەبدوڵڵا حوسێن











