News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ ئامادەکارییەکانی هەولێر بۆ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ

ئاڤا نیوز

ساڵانە لە كاتی بۆنە و جەژن و پشووەكاندا، ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بەتایبەت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێ، ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و پشووەكانیان لە كەشێكی ئارام و دڵنیایی بەسەردەبەن.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و بەسەربردنی پشووەکانیان لە کەشێکی خۆش و ئارام، دەستەی گەشتوگوزاری هەولێر، ئامادەکاری تەواوی کردووە.

لێدوانی فەرمی: دلێر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ئاڤا وتی، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ هاتنی گەشتیار لە بۆنە و پشووەكانی سەری ساڵدا بەڕێژەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، لە بازگەی شێراوە كە پارێزگای هەولێر بە پارێزگاكانی دیكە دەبەستێتەوە، تەوژمی هاتنی گەشتیاران بەدی دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕوونیشی كردەوە، بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دیوانی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوانمان کرد، بەمەبەستی ئامادەكاریی پێویست بۆ میوانداریكردنی زۆرترین ژمارەی گەشتیاران و لەخۆگرتنیان بە باشترین شێوە.

وێنە: محەممەد شوانی

3 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape