
وێنهی رۆژ
یەدیگۆلەر لە ئاسمانەوە؛ "حەوت دەریاچەکە" لەژێر بەفردا بەستوویانە
ئاڤا نیوز
پارکی نیشتمانیی "یەدیگۆلەر" (حەوت دەریاچە) لە شاری بۆڵوی تورکیا، دوای بارینی بەفرێکی پێوانەیی، بە تەواوی سپی پۆش بوو؛ دیمەنە ئاسمانییەکان نیشانی دەدەن کە دەریاچەکان بەهۆی سەرماوە بەستوویانە.
وێنە گەورەکە: بۆڵو کە یەکێکە لە گرنگترین مەڵبەندەکانی گەشتیاریی سروشتی، ئەمساڵ (2026) چڕترین شەپۆلی بەفربارینی چەند ساڵی ڕابردووی بەخۆیەوە بینیوە. نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی، سیمایەکی جەمسەریی بە یەکێک لە جوانترین پارکە نیشتمانییەکانی ناوچەکە بەخشیوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
4 کانوونی دووەم































