
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب
ئاڤا نیوز
بەهۆی مەترسی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، بەشێکی زۆری دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ماڵەکانیان جێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، سوپای سووریا داوا لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکات بە خێرایی شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا دەڵێت: لە ئەمڕۆوە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" هەژمار دەکرێن. جەختیش لە هاووڵاتیانی سڤیل دەکەینەوە لە بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوور بکەونەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
7 کانوونی دووەم
















