News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن

ئاڤا نیوز

لە شاری قامیشلۆ دیمەنێکی جیاواز دەبینرێت؛ خەڵکی سڤیل هاوشانی شەڕڤانان چەکیان هەڵگرتووە و لەرێگەی کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێوە، ورەی بەرگریی لە ناو شارەکەدا بەرز دەکەنەوە.

زانیاریی زیاتر: لە هەموو کووچە و کۆڵانەکانی قامیشلۆ ئاگری گەورە کراوەتەوە و سەدای گۆرانیی و هەڵپەڕکێی کوردیی دەبیسترێت، کە ئەمە وەک هێمایەکی بەرگریی و خۆڕاگریی دژی هەموو هەڕەشەکانی سوپای عەرەبی سووریا. 

ئەمەش بزانە: خەڵکی سڤیل بە هەموو تەمەنە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە سەر شەقام و شانبەشانی شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەگە، پاسەوانیی دەکەن. 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

56 خولەک لەمەوپێش
logo Shape