
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
ئاڤا نیوز
تیمێکی زانستیی تورکیا کە لە 17 توێژەر پێکهاتوون، گەیشتنە جەمسەری باشوور (ئەنتارکتیکا) بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک توێژینەوەی ستراتیژی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەی دەریا.
زانیاریی زیاتر: 10ـەمین گەشتی نیشتمانیی زانستیی تورکیا گەیشتە جەمسەری باشوور و لە کەمپی توێژینەوە لە "دوورگەی هۆرس شو" جێگیر بوون. ئەم تیمە کە لە 27ـی کانوونی دووەمی 2026 لە فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵەوە بەرەو چیلی و پاشان جەمسەر بەڕێکەوتبوون، لە 16 توێژەری تورک و توێژەرێکی بولگاری پێکهاتوون.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر ئارسان باشار، سەرۆکی تیمی گەشتەکە ڕاگەیاند: ڕێکخستنی ئەم گەشتە زانستییانە بۆ هەمان ناوچە بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەریەک، نیشانەی بەردەوامی و جێگیریی پڕۆژە زانستییەکانی تورکیایە و جێگەی شانازییەکی مەزنە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش























