عێراق

شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی ڕژد بوو لەسەر گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فراکسیۆنی پارتی لەم خولەی ئێستای پەرلەمان، ڕژد بوو لەسەر گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان و دوای هەولێکی زۆرمان، پرۆژەیاساکە پەسەند کرا