
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد جۆلانی بەرپرسی دەستەی تەحریرولشام
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هێزەکانی دەستەی تەحریرولشام هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 2012\1\14، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دیکە لە شاری عەقەبەی ئوردن تایبەت بە تاوتوێکردنی دۆخی نوێی سووریا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە هاوکاریکردنی گەلانی سووریا و پشتگیریکردنی پرۆسەی ڕاگوزەری کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''ئێمە پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ دەستەی تەحریرولشام و لایەنەکانی دیکەدا هەیە''. بەڵام بلینکن زانیاریی دیکەی لەبارەی شێوازی دروست بوونی ئەو پردی پەیوەندییە نەدرکاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشتر سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ''ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر لاببات، گفتوگۆکان سەبارەت بەم بابەتە دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە ئەو گرووپە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت''.
