
ئاڤا دیجیتاڵ
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 13ی کانوونی دووەمی 2024 لە کۆشکی سپییەوە گوتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان نامەیەکی نهێنیی لە بارەی حووسییەکانەوە بە ئێران گەیاندووە، پێمان ڕاگەیاندوون کە حووسیەکان بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی نێو دەریای سوور".
بۆچی گرنگە: لە وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکانیدا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی نێو دەریای سوور، چەند شەوێكە ئەمریکا و بەریتانیا بە یارمەتیی چەند وڵاتێکی تر، هێرشی ئاسمانیی دەكەنە سەر حووسییەکانی یەمەن، ئەوانیش لە بەرامبەردا هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە "وەڵامێکی بەهێز و بەکاریان لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی" دەبێت، بەڵام واشنتن سوورە و بەڵێنی داوە کە کەشتییە بازرگانییەکانی نێو دەریای سوور لە دژی هەر هێرشێک کە ئێران لە پشتیەوە بێت، دەپارێزێت.
لێدوانی فەرمیی: جۆن کیربی وتەبێژی کۆشکی سپی لە هەمان ڕۆژدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەم هێرشانە ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج کە مووشەک و درۆنی حووسییەکانی تێدان و حووسییەکانیش ئەم مووشەک و درۆنانە بۆ هەڕەشە بەکار دەهێنن لەسەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور".
" بەڵام واشنتن خوازیاری هیچ جەنگێک نییە لەگەڵ یەمەندا". جۆن كێربی ئەوەشی گوت.
"نامەكەمان بەشێوەیەكی تایبەت نارد، ئێمە بڕوامان بەخۆمانە و بەباشی ئامادەین". سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی گوت.
زانیاری زیاتر:یەکەم هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەكانیان بۆ سەر حووسییەکان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو جێبەجێ کرا، پێکهاتبوو لە پێکانی دەیان دامودەزگای حووسییەکانی یەمەن.
جۆ بایدن لە ساڵی 2021دا ناوی حووسییەکانی لە لیستی «ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان) دەرهێنا، بەڵام کە لە ڕۆژی هەینیدا لێیان پرسی وا هەست دەکەیت زاراوەی تیرۆریست گونجاو بێت بۆ پەسنی جووڵانەوەکە؟ بایدن وتی " پێم وا بێت بەڵێ".
باكگراوند: حوسییەكان یاخود بزوتنەوەی "ئەنسارولڵا" بزوتنەوەیەكی ئیسلامی سیاسی شیعیی چەكداری هاوپەیمانی ئێرانە، لەپارێزگای سەعدە لەیەمەن لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو سەریانهەڵدا و دامەزرێنەرەكەیان بەدرەدین حوسییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد هۆشداری لە شەڕی قڕکردن دژی کوردانی حەلەب دەدات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ دەست پێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد هۆشداری لە شەڕی قڕکردن دژی کوردانی حەلەب دەدات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ دەست پێ دەکاتەوە





