دوای 13 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستەنبووڵ و دیمەشق دەستپێدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-23

ساتی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووریا بۆ وڵاتەکەی خۆیان لە تورکیاوە
ئاڤا نیوز
دوای 13 ساڵ لە ڕاگرتنییان، گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی نێوان تورکیا و سووریا دەستیانپێکردەوە، ئەمڕۆش یەکەم فڕۆکەی هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ بەرەو دیمەشق هەڵفڕی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی تێکجوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا گەشتەکانی بۆ سووریا ڕاگرتبوو، ئەمڕۆش یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان ئیستەنبووڵ و دیمەشق لە کاتژمێر 9:00 بەیانی دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر: بڕیاروایە ڕۆژانە سێ گەشتی ئاسمانی لە ئیستەنبووڵەوە بۆ دیمەشق بکرێت، وەک پێشووتریش ڕاگەیێنرابوو سووریا ڕێگە بە هاووڵاتییانی ئێران و ئیسرائیل نادات سەردانی سووریا.
ئەمەش بزانە: ڕێککەوتی 31-3-2012 دوایین گەشتی ئاسمانیی لە نێوان تورکیا بۆ دیمەشق کراوە.
