لە لوبنان 17 کەس بەهۆی تەقەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل بریندار بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-26

تانک و زرێپۆشەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان
ئاڤا نیوز
لە گوندی کفرکەلای لە لوبنان بەتەقەی سەربازانی سووپای ئیسرائیل کەسێک کوژراو و 17 کەسی دیکەش برینداربوون، ڕووداوەکە ئەوکاتە بووە ئەو کەسانە ویستوویانە بگەڕێنەوە گوندەکەیان، کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمیی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلییەوە کەسێک کوژراو و 17 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو کەسانە بەربەست و بازگەیەکیان تێپەڕاند کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دانرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی حزبوڵڵا و ئیسرائیل، دەبێت ئیسرائیل هێزەکانی لە سنووری لوبنان بکشێنێتەوە، بەڵام ئیسرائیل بەبیانوی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن حیزبوڵڵاوە ڕەتیدەکاتەوە ڕێککەوتنەکە جێبەجێی بکات.
باکگراوند: دوای زیاتر لە دوو مانگ شەری ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە ناو خاکی لوبنان و ئاوارەبوونی هەزاران کەس، لە 27-11-2024 بەنێوەندگیری وڵاتان ئاگربەستی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا.
