
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە. وێنە -AFP
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا لەیەکەم گەشتی دەرەوەی دا سەردانی شانشینی عەرەبیی سعوودیە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاکانی سووریا و سعوودیە؛ ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە، دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، میری جێنشینی سعوودیە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەرەتای مانگی ڕابردوو لە یەکەم گەشتی دەرەوەیدا سەردانی ڕیازی کرد و لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 29ـی مانگی ڕابردوو، ئەحمەد شەرع وەکو سەرۆککۆماری سووریا دیاریکرا، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود، شای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە بەم بۆنەیە پیرۆزباییان لە شەرع کرد.
باکگراوند: لە 2024-12-08، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت و کۆتاییان بە 61 ساڵ حوکمڕانیی ڕژێمی حیزبی بەعس هێنا، کە حافیز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕی 53 ساڵ حوکمڕانیی سووریایان کرد.
