News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

جیهان چاودێریی سەردانی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم وێستگەی سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی سعودییەی کرد و لەلایەن شازادەی جێنشین پێشوازی لێکرا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا دوای سعودییە بچێتە وڵاتانی قەتەر و ئیمارات، ئەگەرێکیش هەیە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی تورکیا بکات. 

 

زانیاریی زیاتر: سەردانەکەی ترەمپ بایەخێکی تایبەتی هەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و پێشبینی دەکرێت چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی و ئابووری لە میانەی ئەو سەردانەی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەردانی دەکات واژۆ بکات، هەر بەم هۆیەوە تەواوی میدیاکانی جیانی ڕووماڵی ئەو سەردانە دەکەن. 

 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

5 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape