
وێنهی رۆژ
نمایشی کۆترە ماڵییەکان لە ئەنقەرە
ئاڤا نیوز
بەخێوکەرانی کۆترە ماڵییەکانی ئەنقەرە، کۆترەکانیان هێناوەتە پارکی ماڵی باڵندە لە ناحیەی یەنیمەحەلێ و بۆ ئەو کەسانەی نمایش دەکەن کە ئارەزووی بینین ئەو جۆرە باڵندەیان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو خاوەن باڵندانە کۆترەکانیان بە ئاڵقەیەکی تایبەت نیشانە کردووە کە لە بەچکەییەوە لە قاچەکانیان دەبەسترێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە ناو و ژمارە موبایل و شوێنی خاوەنەکانیان دیار بێت.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو کەسانەی ئارەزووی بینینی کۆتریان هەیە دێنە ئەو پارکەی ئەنقەرە و چێژی لە دیمەنی نمایش و سەمای باڵندەکان دەبینن لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش































