News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات

ئاڤا نیوز


لە کاردانەوەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ پێگەی ئەتۆمی لە ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران وەکو کاردانەوەیەک بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی مووشەکی بۆ سەر تەلئەبیب کرد. 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران کە 'نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  لە پلاتفۆرمی سۆشیال تروس ڕایگەیاند، بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر سێ پێگەی ئەتۆمییەکانی ئێران.

کاریگەری و لێکەوتەکان: لەبەرامبەر ئەو هێرشە ئەمریکا بۆ سەر ئەو سێ پێگە ئەتۆمییە، ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دوو جار هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ئیسرائیل و وێرانکارییەکی فراوانی لە تەلئەبیب هێنراوەتە ئاراوە. 

زانیاریی زیاتر: لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەم بەیانییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئێران بۆ یەکەم جار مووشەکی خەیبەری بەکارهێناوە.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

7 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape