
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ماڵی کوردستانی لە داڤۆس کرد و لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند، ڕەفتارەکانی ئێران قبووڵ ناکەن و ئەمریکا بە دانوستان لە عێراق دەچێتە دەرەوە، لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گوتی، ڕێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا کراوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت و لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ماڵی کوردستانی کردووە کە لە داڤۆس کراوەتەوە و لە پانێڵێکدا دەڵێت، "چیدیکە ناتوانین ڕەفتارەکانی ئێران قبووڵ بکەین".
لێدوانی فەرمی: ئێران و عێراق پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش ئەم پەیوەندییانە باشتر و فراوانتر بکەین، دیپلۆماسییەتی ئێمە لەگەڵ تاران ڕوونە، بەڵام بەداخەوە ئێران رێگە و زمانێکی دیکە بەکاردەهێنێت، چیدیکە ناتوانین ڕەفتارەکانی ئێران قەبووڵ بکەین". فوئاد حوسێن ئەمەی گوتووە.
• "هێرشەکانی کرمان کە عێراق سەرکۆنەی کرد، هەندێک لە دامەزراوە و سەرکردەکانی ئێران ناتوانن ئاسایشی خۆیان کۆنترۆڵ بکەن بۆیە هەوڵ دەدەن ئەم کێشەیە لەناو ئێراندا ببەنە دەرەوە".
زانیاریی زیاتر: "ئێمە نامانەوێ کێشە بۆ ئێران دروست بکەین، بەپێچەوانەوە ئەوان کێشە بۆ ئێمە دروست دەکەن، ئێمە دیالۆگ دەکەین ئەوان مووشەکمان ئاراستە دەکەن".
"بەغدا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تاران جێبەجێ کردووە و ئەوان سوپاسی عێراقیان کرد لەمبارەیەوە، بەڵام بە هێرشکردنەوەی ئەمجارە" ئێران ڕێكکەوتنە ئەمنییەکە و بەڵێنەکانی خۆی و یاسای نێودەوڵەتی و سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە".
وەزیری دەرەوەی عێراق وادەڵێت
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پەیوەندیی ئەمریکا و عێراق فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکی تەندروستمان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت، بەڵام گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاردانەوە و لێکەوتەکانی لەسەر عێراق و خاکەکەی بووە.
• "هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەسەر داوای فەرمی حکومەت لە عێراقن، ئەمریکا بەڕوونی پێیگوتین ئەگەر ئێمەتان ناوێ بە دانوستان لێرە بەجێدێڵین، لەژێر ئاگر و شەڕدا دانوستان ناکەین، محەممەد شیاع سوودانیش لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان کۆبووەتەوە و داوای کردووە هێرشەکانیان ڕابگرن بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان بکرێت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پرسی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەوەرەکی دیکەی پانێڵەکە بوو لە ماڵی کوردستان، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، "گفتوگۆی چڕ و پڕمان لەگەڵ تورکیا لەبارەی نەوت هەبووە، ئێستا تورکیا بۆرییەکەی کردووەتەوە و ئەو وڵاتە هیچ کێشەیەکی لەمبارەوە نییە، بەڵام لەسەر شێوازی ناردنی نەوتەکە کێشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەبوو، ئێستا من دەمەوێ ڕایبگەیێنم، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕێککەوتن لەمبارەیەوە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات