
کارکردن بۆ دابینکردنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە، تا کۆتایی ئەم مانگە کارەبای هەموو پارێزگاکە دەبێت بە 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە پێی ئەو پلانەی بۆ پرۆژەکە دانراوە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێتە 24 کاتژمێری، بەمەش هەزاران مۆلیدە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکوژێندرێنەوە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی کوردستان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کارکردنی تیمەکانمان خێراتر کراوە و تا سەرەتای مانگی داهاتوو کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەبێت بە 24 کاتژمێری، 42 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن."
لەلایەکی دیکەوە: پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە ئیدارە سەربەخۆکان، تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن لە سۆران و زاخۆ، تا کۆتایی ئەم مانگە ژمارەیەک گەڕەک لە هەردوو ئیدارەکە کارەبایان دەبێت بە 24 کاتژمێری.
