
وێنهی رۆژ
لە هەولێر گەنجێک خواردن بۆ سەدان سەگی بێلانە دابین دەکات
ئاڤا نیوز
ماوەی پێنج ساڵە گەنجێک خۆبەخشانە خواردن بۆ سەدان سەگی بێلانە لە دەوروبەری هەولێر دابین دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: نووری گەردی، ئەو گەنجە خۆبەخشەیە کە هەفتانە زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆ گۆشت، خواردنی تایبەت و ئاوی سارد بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکات، بە جۆرێک وێنە و ڤیدیۆکانی لە هەرێمی کوردستان و دەیان وڵاتی جیهان بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا و سەرنجی دەیان هەزار کەسی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەنجە خۆبەخشە لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر لە 600 سەگی بێلانەی چارەسەر کردووە کە تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر ببوون.
وێنە: محەممەد شوانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش



























