
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ لە هیندستان لە بانگەشەیەکی هەڵبژاردن 36 کەس گیانیان لەدەست دا
ئاڤا نیوز
بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە ویلایەتی تامیل نادوی هیندستان، لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان کەسی دیکە برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی وتاردان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن ڤیجای، ئەکتەری هیندی، کە تازە چووەتە ناو سیاسەتەوە و بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبووان پاڵەپەستۆ دروستبووە و بە دەیان کەس گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی قەرەباڵغییەکەوە، 36 کەس گیانیان لەدەست دا کە لە نێویاندا هەشت منداڵ و 16 ژن هەیە و نزیکەی 58 کەسی دیکەش برینداربوون.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
28 ئەیلوول








