News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلی لە چیای کۆڕەک

ئاڤا نیوز

چیای کۆڕەک میوانداری قۆناغێکی سەختی پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلی کرد، کە تێیدا 25 ماتۆڕسوار لە وڵاتانی ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کرد. ئەمە دووەم ساڵە کە ئەم پێشبڕکێیە سەرکەوتووە لەم شوێنە ناوازەیەدا بەڕێوەدەچێت، کە ماتۆڕسوارەکان بەسەر بەرزایی و بەردەڵانی سەختدا سەرکەوتن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلی لە چیای کۆڕەک بە دوو قۆناغی جیاواز بەڕێوەچوو. قۆناغی یەکەم "دژە کات" بوو، کە ماتۆڕسوارەکان دەبوو لە ماوەی نیو کاتژمێردا یەکەم بەربەست تێپەڕێنن. قۆناغی دووەم تەرخانکرابوو بۆ "مانۆڕی کاتژمێرێک"، کە تێیدا پێشبڕکێکاران دەبوو لە ماوەی کاتژمێرێکدا زۆرترین سووڕانەوە و نمایشی سەختیان لە شوێنی دیاریکراودا ئەنجام بدەن، کە توانای لێخوڕین و کۆنتڕۆڵی ماتۆڕەکەیانی خستەڕوو.

لێدوانی فەرمی: ماتۆرسواری ووڵاتی ئێران، مەڕبوت ڕەحمانی بەشداربووی پێشبرکێکە کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو دەڵێت، لە چەند پێشبرکێکی وڵاتی ئێران بەشداربووم، بەڵام ئەوەی کوردستان زۆر پێشکەوتووە و بە یەک کاتژمێر توانیم 10 جار ئەو شوێنە سەختانە ببرم، ئێرە زۆر سەنج راکێشە بۆ نمایشی ماتۆڕسکیل لە ساڵانی داهاتووش بەشداردەبم .

لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە کچە ئامادەبووانی پێشبڕکێکە، کە لە تەمەنی 16 ساڵییەوە لەگەڵ براکەی فێری لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بووە. ئەو لە هەولێرەوە هاتبوو بۆ بینینی نمایشی ماتۆڕسوارەکان. ئەو کچە دەربارەی خولیاکەی گوتی: "زۆر ئارەزوو دەکەم بە ماتۆڕسکیل بچم بۆ دەوام، بەڵام لە کوردستان نەبووەتە نەریت و ناتوانم ئەو کارە بکەم." ئەم وتانە ئاماژەیەکن بۆ ئارەزووی گەنجان بۆ ئەم جۆرە وەرزشانە و ئاستی گەشەکردنی کەلتووری ماتۆڕسواری لە هەرێمدا.

وێنە: هاوار عەباس

5 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape