
وێنهی رۆژ
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
ئاڤا نیوز
تێکەڵەیەکی تەلارسازی جیاواز و بوونی هێما و نووسینی نامۆ، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆی و بیانی بۆلای مزگەوتی گەورەی ئامێدی ڕاکێشاوە.
وێنە گەورەکە: مزگەوتی گەورەی قەزای ئامێدی لە ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک، چەندین شێوازی جیاوازی تەلارسازی تێکەڵکراوە لەوانە؛- بوونی منارەی دەستووری عوسمانییەکان و نووسین و هێمای ئایینی میتری و مەسیحی لەسەر دیوارەکانی.
زانیاریی زیاتر: مێژووی دروستکردنی منارە و مزگەوتی گەورەی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 15ی زاینی، کە لەسەر گردێکی بەردین بونیادنراوە و دەکەوێتە نێوان چیای مەتینا و چیای گارا.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش













