
ئەستێرەکانی ئاڤا و کوردستان لەنێو هەزاران هاندەری هەولێر و نەورۆز
ئاڤا نیوز
ئەستێرەکانی ئاڤا و کوردستان لەناو یاریگە قەشەنگەكەی شاری سلێمانی، بەو پێشوازییە گەرمەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لێیان کرا زیاتر درەوشانەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی یارییەكانی جەولەی شەشەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق و لە دێربیی كوردستان، لەسەر یاریگە قەشەنگەكەی شاری سلێمانی، نەورۆز میوانداریی هەولێری كرد و جەماوەرێكی زۆری وەرزشدۆستیش لە هەوادارانی هەردوو یانە لە یارییەكە ئامادە بوون.
چی ڕوویدا: وەك ئەوەی پێشبینی دەكرا، یارییەكە لە ئاستێكی بەرزی هونەری و بە گەرموگوڕییەوە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەنجامی یارییەكە پێچەوانەی گەرموگوڕیی یارییەكە، تا خولەكی 81 بە ساردی مایەوە، تا ئەوەی زولفیقار یونس، تۆڕی گۆڵی نەورۆزی برینداری هەژاند و بەم تاكە گۆڵە، هەولێری كردە خاوەنی سێ خاڵی یارییەكە.
زانیاریی زیاتر: وەکو پشتیووانییەکیش بۆ یانەی نەورۆز هەزاران هاندەر ئامادەبوون، هاوکات ئەستێرەکانی ئاڤا و کوردستانیش لەناو یاریگا ئامادەبوون و پێشوازییەکی گەرمیان لێكرا.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ














