وێنهی رۆژ
دوای کەمتر لە 16 کاتژمێر لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکرد. بەگوتەی وەزیری شارەوانی، زیاتر لە 100 ئامێر کار لە پڕۆژەکە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"ـی لە شاری هەولێر دانا، ئەو پرۆژەیە، شوێنی کۆبوونەوەی ئاو و ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێک دەکات بە ناوچەیەکی جوان و گەشتیاریی و سەرنجڕاکێش.
زانیاریی زیاتر؛ زیاتر لە 100 ئامێر کار لە پڕۆژەکە دەکەن و بڕیاردرا ژمارەی ئامێرەکان زیاتر بکرێت، قۆناغی یەکەم خاوێنکردنەوەیە، ئەویش پێکهاتووە لە خاوێنکردنەوەی شوێنەکە لە زبڵ و خاشاک و لابردنی زێدەڕۆییەکان.
قۆناغی دواتر بەپێی دیزاینەکە، ڕێڕەوی کەناڵەکە دیار دەکرێت، کە بنکەکەی 14 مەترە، لەسەرەوە 27 مەترە، پاشان ڕێڕەوی کەناڵە بە کۆنکرێت ڕووپۆش دەکرێت و بەشەکانی دیکەی جێبەجێ دەکرێت ئەوانیش بریتین لە دروستکردنی دیوار و پڕکردنەوەی بە خۆڵی خاوێن و دروست کردنی لاندسکەیپ.
لەلایەکی دیکە؛ هەردوو لای ڕێڕەوەی کەناڵەکە جوانترین پارک و شوێنی حەوانەوە و کافتریا و شوێنی وەرزشکردن، ڕیڕەوی پایسکل، شوێنی ڕاکردن، دەیان بڕگەی دیکەی لەسەر دروست دەکرێت و شوێنەکە دەبێتە پارکێکی گەورە بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان و گەشتیاران.
بەوێنە؛ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد
ئاڤا نیوز

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش