ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەت؛ ئاشکرای دەکات ئامادەیە چەند پۆست بە یەکێتی بدات
- هەواڵ
- 6 تشرینی دووەم

كۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەكێتیی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت لە پیرمام کە رۆژی 30-9-2025 بەڕێوەچوو
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری پارتی ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئامادەیە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری هەردوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و هەشت بۆ نۆ وەزارەت بە یەکێتی بدات، بەڵام "یەکێتی بە هۆکارى نالۆژیکى بووەتە ڕێگر لەبەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەت". دووپاتیشی دەکاتەوە، بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە و پارێزگارى لە پێگەى هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانى، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی و هیچ رێگریەک نابێتە کۆسپ بۆ بەدیهێنانیان.
وێنە گەورەکە: ساڵێک زیاترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام سەرەڕای چەندین دانیشتن لەنێوان شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، هێشتا ڕوون نییە کەی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یەکێتیی ئامادە نییە بەر لە هەڵبژاردن پەرلەمان کارە بکرێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی دانوستانکاری پارتی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆسپ و تەگەرەی زۆر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستکرا، ئامانج لێیان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن یان لاوازکردنی پارتی بوو، بەڵام پارتی بە بڕوابوون بە جەماوەر و دڵسۆزانی بەشداریەکی کارای لە هەڵبژاردن کرد و بوو بە براوەی یەکەمی هەرێمی کوردستان.
شاندی دانوستانکاری پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت یەکێتىی نایەتە پێش بۆ ڕێککەوتن تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەکرێت، چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: پارتی بۆ یەکەمجار بەفەرمی ئاشکرای کرد ئامادەیە ئەو پۆستانە بە یەکێتی بدات: سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی حکومەت و هەشت بۆ نۆ وەزارەت، وەزارەتەکانیش وەزارەتى گرنگى بوارى سەربازى، وەزارەتی دارایی و ئابوورى و خزمەتگوزارى بن، بەشداریەکى کارا و کاریگەریشی لە بوارى ئەمنى و پۆستەکانى تریشدا هەبێت لە دەستەکان و فەرمانگەکان. ئاڤا زانیویەتی پێشمەرگە و شارەوانی لەنێو وەزارەتەکاندان.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لەکۆی 22 وەزارەتیش، پارتی دەڵێت پێشنیازیان کردووە دوو وەزیر بە پێکهاتەکان بدرێن.
هەرلەبارەی دابەشكردنی پۆستەکانەوە: پارتی دەڵێت لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی لە دانوستانەکان زۆر نەرمییان نواندووە، زۆر زیاتر لە دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی پۆستیان پێداون، بەڵام یەکێتی ڕازی نەبووە، بەکورتی پارتی دەڵێت: یەکێتی بە هۆکاری نالۆژیکی بووەتە ڕێگر لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
- جەختیش دەکاتەوە، لەپێناو پارێزگارى لە پێگەى هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانى، لە هەوڵەکانیان بەردەوام و هیچ ڕێگریەک نابێتە کۆسپ لەبەردەم بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە و خزمەتکردنى زیاتری خەڵکی کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، دوای چەندین دانیشتن ڕێککەوتن لەسەر کارنامەی حکومەت کراوە لە بوارە جیاجیاکانى (سیاسى، یاسایی، کارگێرى، خزمەتگوزارى، دارایى و ئابوورى، سەربازى و ئەمنى).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
14 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






