پارێزگاری هەولێر: لە بەیانییەوە هەڵمەتێكی فراوانی لابردنی پۆستەری كاندیدەكان دەستپێدەكەین

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: لە بەیانییەوە هەڵمەتێكی فراوانی لابردنی پۆستەری كاندیدەكان دەستپێدەكەین

دیمەنی پۆستەر و ئاڵای لایەنە سیاسییەکان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەی شەممەوە، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەڵمەتێكی فراوانی لابردنی پۆستەری كاندیدەكان و لۆگۆ و ئاڵای لایەنەكان دەستپێدەكەین و داواشی لە هێز و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان كرد لە هەڵمەتی پاككردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان، هاوكاریان بن.

وێنە گەورەكە: دوای بەردەوامبوونی بۆ ماوەی 37 ڕۆژ، سبەی شەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2025، ماوەی هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەكۆتا دێت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هێز و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدە سەربەخۆكان پابەند دەكات بە ڕاگرتنی بانگەشە و لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و ئاڵایانەی كە لە شەقام و شوێنە گشتییەكان هەڵیانواسیوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئەو پلانە ئەمنی و خزمەتگوزارییەی بۆ ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دانرابوو، بەهاوكاری دەزگا پەیوەندیدارەكان و خەڵكی هۆشیاری هەولێر، بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، بێ ئەوەی كێشەیەكی ئەوتۆ دروست ببێت كە ببێتە جێگەی نیگەرانی.

زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر گوتیشی، لە سبەینێوە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و فەرمانگەی ژینگە و خزمەتگوزاری، دەست دەكەن بە لابردنی پۆستەری كاندیدەكان و لۆگۆ و ئاڵای لایەنە سیاسییەكان؛ داواش لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەكەین، لەو هەڵمەتە، هاوكارمان بن و هەر لایەنێك پۆستەر و لۆگۆی خۆیان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان كۆ بكەنەوە.

لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان چەند سەرپێچییەكی بچووكی تۆماركردووە و ژمارەیەك سكاڵا تۆماركراوە، دوای هەڵبژاردن ڕێكاری یاسایی بەرامبەر لایەن و كاندیدی كەمتەرخەم دەگیرێتە بەر.

بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكە، هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ ئەوەی ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت، لە كەشێكی ئارام و دوور لە دڵەڕاوكێ بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: