سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- کوردستان
- 7 تشرینی دووەم

سیروان بارزانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سیروان بارزانی بۆ ئاڤا دەڵێت، دوای ساڵێک لە کات کوشتن، یەکێتی هۆکار بوو بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، ئەم بابەتەشیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت.
وێنە گەورەکە: ساڵێک زیاتر بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی، پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکە، چەندین کۆبوونەوە و دانووستانیان کرد بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان بێ سوود بوون، پارتی دەڵێت دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستیان بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ـی ئاڤا بەشدار بوو وتی، یەکێتی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە بە حیسابی خۆیان ئەمەشیان بۆ بانگەشە بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت، یەکێتی چاوی لە پۆستی زیاترە لەبەرامبەر ئەو دەنگانەی هێناویەتی.
زانیاریی زیاتر: سیروان بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشەنگ و یەکەم بووە و هەر بە یەکەمی دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خەڵکی کوردستان لە سیاسەتی ئەو حیزبە تێگەیشتووە، دەمانەوێت لەسەرتاسەری عێراق بەهێزبین بۆ ئەوەی پێگەی کورد بەهێزتربێت.
٠ دەنگەکانمان لە یەک ملیۆن زیاتر دەبێت، چونکە پارتی هەرگیز دەنگدەران و گەلەکەی بەجێنەهێشووە.
٠ ئەوەی لەم کابینەیە پێشکەش دەکرێت لە خزمەتگوزایدا موعجیزەیە.
٠ ئەم هەڵبژاردنە دیموکراسیانە نییە، چونکە یەک بازنە نییە و ئەمەش لە بەرژەوەندی کورد نییە، دەنگی زۆری کورد دەسووتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
15 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






