دڵشاد شەهاب: لە هەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی سەرکەوتووانەمان ئەنجام دا
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش

دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت: هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و پرۆسەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەو پشتیوانیەی خەڵکیش بۆ پارتی چاوەڕوانکراو بوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ڕێژەی بەشداریکردن لە عێراق 55٪ بوو، لەو نێوەندەدا پارتی توانی ئاڵنگاری "یەک ملیۆن دەنگ و زیاتر" بباتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ملیۆنێک و 75 هەزار و 840 دەنگی بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم، هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و پرۆسەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەموو ڕکابەرەکان زۆر بە ئازادانە بەرنامەی خۆیان خستەڕوو، چالاکی خۆیان ئەنجامدا.
بەشێکی دیکەی قسەکانی دڵشاد شەهاب؛-
- یەکێک لە ئاماژە هەرە دڵخۆشکەرەکان ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ ڕاهاتنێکی گەورەی کۆمەڵگای کوردستان لەسەر ململانێیەکی دیموکراسیانە و شارستانیانە هەیە، ئەوە جێگەی شانازییە بۆ هەموومان.
- ئەو پشتیوانیەی خەڵکی کوردستان و دڵسۆزانی پارتی بۆ ئێمە نامۆ نەبوو، بەڵکو چاوەڕوانکراو بوو، لەبەر ئەوەی پارتی بەرنامەیەکی ڕوونی هەبووە، پارتی هیچ دوو دڵ نەبووە لە خستنەڕووی هەموو حەقیقەتەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
- دەنگدەران و دڵسۆزانی پارتی لەپاڵ بابەتی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ پارتی، پرسێکی گرنگ کۆی کردبوونەوە، هەموویان ئامانجێکیان هەبوو، پاڵنەرێکیان بۆ سەرخستنی پارتی هەبوو.
- ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە، لەهەمان کات ئەرکێکی زۆر قورسە.
- سەرەڕای ئەو بارودۆخە کە هەموو شتێکیان لە دژی ئێمە بەکاردەهێنا، لە نەناردنی مووچە و دژایەتی کردنی حکومەتی ئێمە و ئەزیەتدانی خەڵکی کوردستان، بەڵام نەیانتوانی بەرەوپێشچوونی پارتی ڕابگرن، نەیانتوانی کاروانی خزمەتکردن و ئاوەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگرن کە نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی کوردستانە.
- ئێستا بەرپرسیارییەتی ئەو خەڵکە لە ئەستۆی ئێمەیە، ئێمەش بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین و بێگومان لە ئاست ئەو متمانەیە دەبین، پێویستە بە جۆرێک کار بکەین لە ئاییندە خەڵکی زیاتر دەنگ بە پارتی بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟






